حكومه‌تی عێراق له حاڵه‌ته‌كانی رفاندن ده‌كۆڵێته‌وه
پێش دوو رۆژ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق "یۆنامی" داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، لیكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆیه بكات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه‌ی هێزه عێراقییه‌كان نیشان ده‌دات كاتێك به‌لانی كه‌م سێ چه‌كداری داعش له‌و ناوچانه‌ی موسڵ له نێوان گه‌ڕه‌كی ئینتیسار و كه‌رامه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، عه‌بادی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی داوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و سوكایه‌تی و پێشێلكارییه‌كان دژی هاوڵاتیان له نه‌ینه‌وا بكات كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی به‌ناوی سوپا و حه‌شد ئه‌نجام دراون.
به‌یاننامه‌كه وتیشی، به‌شێك ئه‌و حاڵه‌تانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان ناشیرین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، عه‌بادی جه‌خت له پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌كاته‌وه و پێویسته فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان رۆڵی خۆیان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی شكۆی هێزه‌ئه‌منییه‌كان بپارێزن و رێگه به پێشێلكارییه‌كانی دژی هاوڵاتیان و مافیان نه‌درێت.
payamner -
