هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لەبارەی باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت

 هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لەبارەی باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت
دوای ئەوەی حکوومەتی ئێران فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد، هەڵوێستی فەرمیی حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکرێت.

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقی بە کەناڵێکی ئێرانی راگەیاندووە، کە دیاریکردنی ئیرەج مەسجدی، راوێژکاری سەربازیی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ”هیچ پەیوەندیی بە سعودیەوە نییە“، وەک ئاماژەیەک بۆ لێدوانی سامر سەبهان، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی لە حکوومەتی سعودیە.

پێشتر سامر سەبهان، کە باڵیۆزی پێشووی سعودیە بوو لە عێراق، هێرشی کردبووە سەر ئێران و رایگەیاندبوو، باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئێران لە عێراق، ”تاوانباری جەنگە“.

فالح فەیاز هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ”پێشوازی“ی لە دیاریکردنی ئیرەج مەسجدی وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەکات، چونکە ”یادگاریی زۆر باشمان لەگەڵی هەیە“.













باسنيوز
Top