ئەگەری مایەپووچبوونی عێراق هەیە

 ئەگەری مایەپووچبوونی عێراق هەیە
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق باس لە ئەگەری مایەپووچبوون (ئیفلاس)ی عێراق دەکات و دەڵێت: "خەریکە پارەی یەدەگی نامێنێت".



حاکم سەرحان سلڤانەیی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق پشت بە بانکی ناوەندی نەبەستێت و پارە لەوێ رانەکێشێت، ئەوا هیچی نییە پشتی پێ ببەستێت.

حاکم سەرحان سلیڤانەیی باسی لەوە کرد، کە عێراق هیچ داهاتێکی لە فرۆشتنی نەوت دەست ناکەوێت و ”مووچە و بودجەی عێراق لەسەر بانکی ناوەندی و قەرزی نێودەوڵەتییە یاخود یەدەگی نەختینەی عێراق.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ساڵی 2016 یەدەگی نەختینەی عێراق لە بانکی نێودەوڵەتی 80 ملیار دۆلار بوو، ئێستا کەمتر لە 40 ملیار دۆلاری ماوە، کە ئەمەش وادەکات پارەی یەدەگی عێراق بکەوێتە مەترسییەوە و ئەو وڵاتە رووبەڕووی مەترسیی مایەپووچبوون ببێتەوە.











باسنیوز
Top