هێزه سوننه‌كان داوا ده‌كه‌ن چاره‌نووسی 30 هاوڵاتی ئاشكرا بكرێت
هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان كه هێزه سوننه‌كان له خۆ ده‌گرێت، داوایان له سه‌رۆكی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد، چاره‌نووسی 30 هاوڵاتی ئاشكرا بكات كه خه‌ڵكی تاجی و تارمیه‌ی به‌غدان و هێزێكی نه‌ناسراو به‌جلی سه‌ربازی ده‌ستگیری كردون و بۆ شوێنێكی نادار براون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هاوپه‌یمانیه، ده‌ڵێن، هێزێكی سه‌ربازی سه‌ر به لیوای 22 و فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی به‌غدا 19 هاوڵاتی ناوچه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی تاجی و تارمییه‌یان ده‌ستگیر كردوه و بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و دواتر ئازادیان بكه‌ن، دواتر هێزێكی نه‌ناسراوی دیكه 30 هاوڵاتیان له هه‌مان ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌ستگیر كردوه.
له به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، تاكو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه و نازانرێت سه‌ر به‌كوێن؟، له هه‌مان كاتدا چاره‌نووسی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه دیار نییه، نازانرێت بۆ كوێ براون، دواشی له فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان كرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بكات و لایه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌و كاره و چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوان ئاشكرا بكرێت و ئازاد بكرێن.
PAYAMNER-
