ورده‌كارى شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ى نێوان فه‌تلاوى و په‌رله‌مانتارێك گومان درووست ده‌كات
گومانه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه فه‌تلاوى هه‌میشه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و توویته‌ر، به‌توندى هێرشی ده‌كرده سه‌ر وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانى عێراق، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌و دۆخه خراپه‌ى په‌روه‌رده له عێراق و نه‌بوونى كتێب، به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زیره بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه.
بۆ ئه‌وه‌ى فشار نه‌خرێته سه‌رى، حه‌نان فه‌تلاوى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئیراده و ئه‌ندامى ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا له برى لێپرسینه‌وه هاوشێوه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى و وه‌زیری دارایی، ته‌نها پرسیار ئاڕاسته‌ى وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كات، هه‌ر خۆیشی له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، جه‌ختیكرده‌وه، كه ئاراسته‌كردنى پرسیار جیاوازه له لێپرسینه‌وه، چونكه لێپرسینه‌وه، به‌ماناى تۆمه‌تباركردن دێت و پێویستى به به‌ڵگه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش چالاكوانانى تۆڕى كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسن :" وادیاره فه‌تلاوى نه‌یتوانیوه به‌ڵگه له‌سه‌ر محه‌مه‌د ئیقبال" به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌وه‌ى زیاتر گومانه‌كانى قووڵكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه، له‌برى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه له‌سه‌ر هۆكارى نه‌بوونى كتێب له قوتابخانه‌كان و ئه‌و دۆخه خراپه‌ى قوتابخانه‌كانى عێراق له ڕووى په‌روه‌رده و بیناوه هه‌یه‌تى، فه‌تلاوى ته‌نها به گله‌یی ئاراسته‌ى وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كرد و ده‌ینووسى " خه‌ڵك گوناحن، چى تاوانێكیان هه‌یه منداڵه‌كانیان بێ كتێب بن؟".
هه‌رچه‌نده عێراقییه‌كان، وه‌ك له پێگه‌كاندا ده‌ینووسن، چاوه‌ڕێ بوون فه‌تلاوى و په‌رله‌مانتاره‌كانى به‌ره‌ى چاكسازى، وه‌ك چۆن توانییان خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگرى له پۆسته‌كه‌ى دووربخه‌نه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش محه‌مه‌د ئیقبال، له پۆستى وه‌زیری په‌روه‌رده دوور بخرێته‌وه، كه تا ئێستاش نه‌یتوانیوه كتێب و ته‌خته‌ى دانیشتن بۆ هه‌زاران قوتابی له عێراق، دابین بكات.
دواجار له دانیشتنێكى په‌رله‌ماندا له 12ى1ى2017 ریاز ساعدی، له‌سه‌ر فراكسیۆنى ئه‌حرار، داواى كرد بوارى پێبدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوارى دا و ئه‌ویش داواى كرد، لێپرسینه‌وه له وه‌زیری په‌روه‌رده بكرێت. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و له پڕ "حه‌نان فه‌تلاوى" به تووڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى دایه‌وه و پێی‌گوت :" دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه‌ت یاسایی نییه و نابێت بخرێته چوارچێوه‌ى كارىدانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه". ئه‌وه‌ش وای كرد ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان فه‌تلاوى و ساعدى درووست ببێت.
ئه‌وه‌ى لاى عێراقییه‌كان بووه به پرسیار ئه‌وه‌یه، فه‌تلاوى به چى مافێك چوارچێوه‌ى یاسایی و ئیدارى بۆ داواى په‌رله‌مانتار داده‌نێت، له‌كاتێكدا سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌روه‌ها به چى هۆكارێك فه‌تلاوى له داواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره تووڕه و نیگه‌ران ده‌بێت، له‌كاتێكدا وه‌زیریپه‌روه‌رده له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه. پرسیاری دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، بۆ چى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر فه‌تلاوى بێده‌نگ بوو، له كاتێكدا ده‌ستى وه‌رداوه‌ته كاروبار و ده‌سه‌ڵاتییه‌كانییه‌وه.
bas news-
