وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: مالیكی به‌رپرسه له درووستبوونى داعش
له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه له كابینه‌ى باراك ئۆباما، كه ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژى كابینهكهیهتى، ڕای گه‌یاند :" نوورى مالیكی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى پێشووى عێراق به‌رپرسیارێتى تێكچوونى دۆخى عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، چونكه هێزێكى تایفیی درووست كرد و هێزى حكوومى به‌رامبه‌ر داعش لاواز كرد".
كیرى له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ئابوورى داڤۆس، پێش ئه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى جێبهێڵێت، گوتیشی :" پێكهێنانى ئه‌و میلیشیاتانه، وایكرد سوپای عێراق له مووسڵ هه‌ڵبێت و به ئاسانى بكه‌وێته ده‌ست داعش، چونكه سوپا متمانه‌ى به دانیشتووانى شاره‌كه نه‌بوو".
لهبهرامبهردانوورى مالیكی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك و توویته‌ر، نووسی :" له مێژووى ئه‌مریكادا لایه‌نى دیپلۆاتى ئه وڵاته شكستى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه هاوشێوه‌ى ئه‌و شكسته‌ى جۆن كیری پێیدا".
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت :" تیمه‌كه‌ى ئۆباما خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ جێهێشتنى كۆشكى سپی و ئه‌و تیمه به‌رپرسیارێتى درووستكردنى داعش له ئه‌ستۆ ده‌گرن".
له وه‌ڵامى ئه‌و بڵاوكراوانهشدا، به‌شداربووه عێراقییه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێت، به‌ته‌نزه‌وه بۆ مالیكی ده‌نووسن :" تا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو نه‌تده‌توانى به‌رامبه‌ریان هیچ بڵێیت ، ئێستا كه ده‌زانى دوا ڕۆژیانه زمانت گرت".
bas news-
