هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵى وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق له پارێزگاى به‌سڕه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ر زارى كازم فنجان حه‌مامى، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماڵى وه‌زیری گواستنه‌وه هێرشی چه‌كدارى كراوه‌ته سه‌ر".
جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنى پلانه خزمه‌تگوزارییه‌كانى و هه‌وڵه ترسنۆكهكانى گه‌نده‌ڵكاران كه دۆسێكانیان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كراوه، كۆڵیان پێنادات.
دووپاتیش ده‌كرێته‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان به‌پێی تواناكانیان.
bas news-
