وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان بڕیارێكی ده‌ركرد
ئه‌و وتانه‌ی پشتیوان سادق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به قه‌زای خه‌باتی پارێزگای هه‌ولێر له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن رێكخراوی كویكای كۆریای باشووره‌وه.
پشتیوانی سادق رایگه‌یاند "به‌ڵێن بێت قه‌ره‌بووی خوێندنی له‌ده‌ستچووی قوتابیان بكه‌ینه‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بڕیار بده‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه پشتیوانی سادق وتی، "تاقیكردنه‌وه نیشتمانی و وه‌زارییه‌كان له یه‌ك رۆژ و پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، بۆ پۆله ناكۆتاكانیش ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان داوه‌ته په‌روه‌رده‌كان خۆیان".
ئه‌و وتانه‌ی پشتیوان سادق دوای شكاندنی بایكۆت دێت له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناڕازییه‌وه له‌سلێمانی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا، دوای 100 رۆژ له بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی موچه.
xendan -
