عێراق سنوور بۆ جیاکردنەوەی نەجەف دروست دەکات

 عێراق سنوور بۆ جیاکردنەوەی نەجەف دروست دەکات
دەستەی گشتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەتیان بە لێانی خەندەق لە سنووری شار نەجەف‌ی شیعەنشین کردووە بۆ جیاکردنەوەی لە پارێزگای ئەنباری سوننەنشین.

رۆژی چوارشەممە 18/1/2017، دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە خەندەقەکە بۆ پاراستنی شارەکە و رێگریکردنە لە چوونی ”تیرۆریستان“ بۆ ناو شارەکە.

بە تەواوبوونی خەندەقەکە، هەردوو پارێزگای نەجەف و ئەنبار بە تەواوی لێک جیا دەبنەوە.

شاری نەجەف شارێکی پیرۆزی شیعەکانی جیهانە و مەزاری ئیمام عەلی، ئامۆزا و هاوسەری کچەکەی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامی لێیە، کە شیعەمەزهەبەکان بە ئیمامی یەکەمی خۆیانی دەزانن.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی دا، تاوەکو شوێنی سوپای عێراق بگرێتەوە.






باسنيوز
Top