وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌سه‌ر لێدوانێكى مالیكی بانگهێشتى باڵیۆزى عێراق ده‌كات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین له ماڵپه‌رى تایبه‌تى خۆى له ئینته‌رنێت، ڕای گه‌یاند ، كه "وه‌حید موباره‌ك سیار" بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ كاروبارى هه‌رێمى و ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى، ئه‌حمه‌د نایف دلێمى، بانگهێشتكردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه به‌حره‌ین لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى عێراق له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌یانه‌وه، ڕه‌تده‌كاته‌وه.
بریكاره‌كه، زۆر به‌توندى لێدوانه‌كانى نوورى مالیكی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و هه‌روه‌ها گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له‌باره‌ى حوكمه دادوه‌رییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى له دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كارمه‌ندانى پۆلیس ده‌ركراون، لێدوانیان داوه.
.
ئه‌و بریكاره، نیگه‌رانى شانشینه‌كه‌یانى خسته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى له كاروبارى دادگادا، داواش ده‌كات، ئه‌و به‌رپرسانه چیتر لێدوانى له‌و جۆره نه‌ده‌ن.
شانشینی به‌حره‌ین، ڕۆژى یه‌كشه‌مه‌ى ڕابردوو حوكمى له‌سَداره‌دانى بۆ سێ هاووڵاتى ده‌ركرد كه له 3ى ئادارى 2014 هێزه‌كانى پۆلیسیان كرده ئامانج.
bas news-
