شه‌ڕى ئه‌م وڵاته خراپترین بڕیار بووه له مێژووى ئه‌مریكادا
ترامپ گوتى: هه‌موو ئه‌وه‌ى روویدا چ پێویست بوو رووبدات، ئه‌وه یه‌كێك له خراپترین بڕیاره‌كان بوو، ره‌نگه له مێژووى ئه‌مریكاشدا وێنه‌ى ئه‌و بڕیاره خراپه نه‌بێت.
گوتیشى:بڕیاره‌كه وه‌ك به‌ردگرتنه شانه‌ى هه‌نگ بوو، پشێوییهكى زۆرى له مێژوودا درووستكرد.
له باره‌ى سووریاوه، ترامپ داوایكرد، ناوچه‌یه‌كى ئارام له ناو سووریا درووست بكرێت و وڵاتانى كه‌نداو و هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا پاره‌ى بۆ دابین بكه‌ن، چونكه ئه‌وان سه‌روه‌ت و سامانێكیان هه‌یه كه كه‌سى دیكه نییه‌تى.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و چاره‌سه‌ره تێچوونى له‌وه كه‌متره كه ئه‌ڵمانیا ئێستا پێوه‌ى گیرۆده بووه".
سه‌باره‌ت به بڕیارى ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ وه‌رگرتنى زیاتر له یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر، ترامپ گوتى: ئه‌وه یه‌كێكه له هه‌ڵه كاره‌ساتباره‌كان.
سه‌باره‌ت به ئابوورى ئه‌مریكا، گوتى: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مریكا كورتهێنانى بودجه‌ى چاره‌سه‌ر بكات به تایبه‌تى له به‌رامبه‌ر چیندا.
له باره‌ى رووسیاوه، ترامپ گوتى: چه‌كى ناووكى ده‌بێت ببێته به‌شێك له وتوێژ له‌گه‌ڵ رووسیا و به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبكرێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا سزكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر رووسیا هه‌ڵبگیرێن.
له باره‌ى ده‌رچوونى بریتانیان له یه‌كێتى ئه‌وروپا، ترامپ گوتى: له‌و بڕوایه‌دام، بریتانیا زۆر زیره‌ك بوو كه ده‌رچوو له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
دۆناڵد ترامپ باسى له په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى كرد و گوتى: زه‌مه‌نێكى درێژه ئه‌و په‌یمانه كێشه‌ى هه‌یه و گوتیشى: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌ندامانى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێویسته خه‌رجییه‌كان دابین ناكه‌ن و ته‌نیا پێنج وڵات خه‌رجى تایبه‌ت به بودجه‌ى ئه‌و په‌یمانه دابین ده‌كه‌ن.
payamner -
