حەیدەر داوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی مووسڵ ده‌كات

حەیدەر داوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی مووسڵ ده‌كات
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران كرد، ئامادەكاری پێویست بكەن، بۆ لەخۆگرتن و بەھاناوەچوونی ئاوارەكانی موسڵ، بەرلە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ ئازادكردنەوەی به‌ری رۆژئاوای شاری موسڵ.

له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای لە ھێزە ئەمنییەكانیش كرد، لێكۆڵینەوەی وورد، لەگه‌ڵ ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی باشووری موسڵ ئەنجام بدەن".

ئه‌م داواكارییه‌ی عه‌بادی له‌ كاتیكدایه‌، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ قۆناغی باشی بریووه‌ و ئیستا هیزه‌كانی عێراق له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی باب الشمس و بازاڕی اغنمامیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، تاكو ئێستا نزیكەی 180 ھەزار ھاوولاتی مووسڵ ئاوارەبوون.







K24
Top