ئێران بۆ مالیكی: جارێكى دیكه بیر له‌سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت نه‌كه‌یته‌وه
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان، نهێنییه شاراوه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى نوورى مالیكی بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كه‌ن و، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه جێگه‌ى دڵخۆشكردنى كه‌سه نزیكه‌كانى سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه، نه‌بوو.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ماڵپه‌رى " غه‌د پرێس" ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه نوورى مالیكی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمى له ئێران پێشوازى لێنه‌كراوه كه شایه‌نى كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسی له‌و ئاسته‌دا بێت، دیداره‌كه‌شى له‌گه‌ڵ عه‌لى خامه‌نه‌ئى، ڕابه‌رى بالاى شۆِرشی ئیسلامی له ئێران، دواى ته‌واوبوونى نوێژێك هاتووه له یه‌كێك له ژووره‌كانى مزگه‌وته‌كه، ئه‌و وێنانه‌ش كه بڵاوكرانه‌وه، وێنه‌ى سه‌ردانه‌كانى پێشوو بوون و میدیاكانى ئێرانیش گرنگییان به‌سه‌ردانه‌كه نه‌دا، ئه‌وه‌شى كه بڵاوكرایه‌وه، ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ى ڕاه‌یاندنى مالیكی بوو.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه خامه‌نه‌ئى به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه نامه‌یه‌كی به مالیكی گه‌یاندووه، كه بریتی بووه له سووپاس و سه‌ناكردنى كه‌سێك كه كۆتایی به ڕۆڵى هاتبێت و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پێیگوتووه، جارێكى دیكه بیر له‌سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت نه‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا له ئێرانه‌وه ڕایبگه‌یه‌نێت، كه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا، خۆى كاندید ناكاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، كه حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆك ئێران و جێگره‌كه‌شى، چاویان به مالیكی نه‌كه‌وتووه، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه سیاسه‌ته‌كانى مالیكی كه ناوچه‌كه‌ى تووشى شه‌ڕێكى گه‌وره كردووه و گه‌نده‌ڵیش له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ته‌شه‌نه‌ى كردووه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئێران داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كان، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه مالیكی دواى ڕووداوه‌كه‌ى به‌سڕه و ناسڕییه كه له‌كاتى سه‌ردانیدا بۆ ئه‌و دوو پارێزگایه، خۆپیشاندان دژى هاتنه‌كه‌ى ڕێكخرا، ده‌یه‌ویست به‌سه‌ردانیكردنى ئێران پێگه‌ى خۆى وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام تاران بێ هیوای كرد.
BAS NEWS -
