دار الحەیات: سەدر ئامادەکاریی خۆپێشاندانی ملیۆنی دەکات

دار الحەیات: سەدر ئامادەکاریی خۆپێشاندانی ملیۆنی دەکات
ڕۆژنامەی دار ئەلحەیات بڵاویکردووەتەوە بەھۆی خراپی بارودوخی ئەمنیی شاری بەغدا، ڕەوتی سەدر بەنیازە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا خۆپێشاندانێکی ملیۆنی ئەنجام بدات.



چالاکوانانی ئامادەکاری خۆپێشاندانەکە ڕایانگەیاندووە ئەوان داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن لە گۆرەپانی حەی ئەلتەحقیق کۆببنەوە و داواکارییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ئەمنی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەمنی بخەنەڕوو.



سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ھەفتەی ڕابردوو خۆپێشاندانێک بۆ ھەمان مەبەست لە ساحەی تەحریر بەرێوەچوو بەڵام ھێزە عێراقییەکان لەڕێگەی ھێزەوە بڵاوەیان پێکرد.



ماوەی ٢ مانگە ڕەوشی ئەمنیی بەغدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو تێکچوون ڕۆیشتووە و چەندین تەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەیەکی زۆری قوربانیی بەدوای خۆیدا ھێناوە، ھەروەھا زۆربەی تەقینەوەکانیش لەو ناوچانە ڕوویانداوە کە لایەنگرانی موقتەدا سەدری تێیدا نیشتەجێن، بۆیە چەندین جارە بەرپرسانی ڕەوتی سەدر ھەڕەشەی خۆپێشاندان دەکەن و پێیان وایە ئەو تەقینەوانە بۆ بەئامانجکردنی لایەنگرانیان دەکرێن.


payamner-
Top