موسڵ؛ گه‌ڕه‌كی ئه‌نده‌لوس كۆنتڕۆڵكرایه‌وه
به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی عێراقیه‌ی فه‌رمی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عێراق گه‌ڕه‌كی ئه‌نده‌لوس-یان له به‌ری چه‌پی موسڵ له‌ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و ئاڵای عێراق-یان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش فه‌ریق ڕوكن، عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یارڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له میحوه‌ری باكور توانیویانه گه‌ڕه‌كی كه‌فائاتی دووه‌م له‌موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و ئاڵای عێراق به‌رزبكه‌نه‌وه‌و شه‌ڕ گه‌یشتووته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی، به‌پێی كه‌ناڵی عیراقیه‌ی فه‌رمی.
دوێنێ شه‌ممه، هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌لمودرائه‌لعامین و حه‌دبا، كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی باشوری به‌ری چه‌پی موسڵ-ی به‌ته‌واوی ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، گه‌ڕه‌ك و شوێنه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان پێكهاتوون له (یونس سه‌بعاوی، یافا، ئینتیسار، شه‌یما، ته‌ندروستی، یارمجه‌ی خۆرئاوا، یارمجه‌ی خۆرهه‌ڵات، وه‌حده، سابرین، سومه‌ر، ساهرون، سه‌لام، فه‌له‌ستین، جه‌دیده‌ی موفتی، میساق، دومیز، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام، كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی، رێگه‌ی كه‌ركوك-موسڵ).
لەچەند رۆژی رابردوودا هێزە تایبەتەكانی عێراق لەچەند گەڕەكێكی باكوور و رۆژهەڵاتی شارەكە پێشڕەوییان كردلەپێناو گەیشتن بە رووباری دیجلە كە شارەكە دەكات بەدوو بەشەوە، بەشی چه‌پ كە زۆربەی گەڕەكەكانی لەلایەن سوپاوە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە و بەشی راستیش كە هێشتا بەتەواوەتی لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، لە چەند گەڕەكێكی بەشی چەپی باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكەیان لە ژێر دەستی داعش دەستپێكردو لەماوەی هەفتەی ڕابردووش‌دا توانیویانە چەند گەڕەكێك لەو بەشەی شارەكە كۆنترۆڵبكەنەوە.
xendan -
