گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی موسڵ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌و شه‌ڕ گه‌یشته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
فه‌ریق ڕوكن، عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یارڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی نه‌ینه‌وا ریگه‌یاند، هێزه‌كانیان له میحوه‌ری باكور توانیان گه‌ڕه‌كی كه‌فائاتی دووه‌م له‌موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و ئاڵای عیراق به‌رزبكه‌نه‌وه‌و شه‌ڕ گه‌یشتووته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی، به‌پێی كه‌ناڵی عیراقیه‌ی فه‌رمی.
شاری موسڵ ژماره‌یه‌ك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لێیه كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ین سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عیراقه‌وه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا دروستكراون.
پێشتر عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یارڵا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، له میحوره‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌ری چه‌پی موسڵه‌وه هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق به دوو ئاراسته‌دا ده‌ستیانكردۆته‌وه به هێرش و له میحوه‌ری باكووره‌وه توانیویانه دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بته‌قێننه‌وه و به‌هاوكاری فرۆكه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 25 چه‌كداری داعش بكوژن و له‌میحوه‌ری باشوریشه‌وه پێشڕه‌وی و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان به‌رده‌وامه و توانیویانه چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بته‌قێننه‌وه و 37 چه‌كداری داعش بكوژن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه پێشڕه‌وییان كردله‌پێناو گه‌یشتن به رووباری دیجله كه شاره‌كه ده‌كات به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شی چه‌پ كه زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌لایه‌ن سوپاوه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه و به‌شی راستیش كه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌شی چه‌پی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستپێكردو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا توانیویانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌و به‌شه‌ی شاره‌كه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
xenda -
