له‌ ناو زانكۆى مووسڵ چه‌كى كیمیاوی دۆزرایه‌وه‌

له‌ ناو زانكۆى مووسڵ چه‌كى كیمیاوی دۆزرایه‌وه‌
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نه‌ینه‌وا، رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی گەڕەكی یارمچە، هێزەكانیان سەرجەم گەڕەكەكانی باشووری رۆژهەڵاتی شارەكەیان بەتەواوی كۆنتڕۆڵ كردەوە.



لە بەیاننامەیەكدا كە كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە بڵاوی كردووەتەوە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نه‌ینه‌وا ڕای گه‌یاند :" هێزەكانی دژە تیرۆر، گەڕەكی یارمچەی رۆژئاوا لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵیان كۆنتڕۆڵكردەوە و ئاڵای عێراقییان لەسەر باڵەخانەكانی حكوومی بەرز كردەوە".



هەروەها گوتیشی :" هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ و فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپا بە پشتیوانی ئاسمانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و عێراق، سەرجەم گەڕەكەكانی باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".



لەلایەكی دیكەوە، فەریق ڕوكن عەبدلوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، رایگەیاند كە هێزەكانیان ماددەی قەدەغەكراوی كیمیایی داعشیان لەناو زانكۆی مووسڵ دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرت.



ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ تیمی ئەندازیاری سەربە هێزەكانی دژە تیرۆر لە میانی هەڵمەتی پاككردنەوە كە لەناو باڵەخانەی زانكۆی مووسڵ ئەنجامی دەدەن، 9 بەرمیلیان دۆزییەوە كە ماددەی قەدەغەكراوی كیمیاییان تیایدا بوو
bas news-
Top