عەبادی زیانی شەڕی داعشی ئاشکرا کرد
کۆنگرەی دیالۆگی بەغدا رۆژی شەممە ١٤-١-٢٠١٧ دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. کۆنگرەکە، رۆژی یەکەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران و رۆژی دووەمیش لە زانکۆی بەغدا دەکرێت، جگە لە ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، شاندێکی ھەرێمی کوردستان، نوێنەر و باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێ، میسر و لوبنان بەشداری تێدا دەکەن.
لەم دیالۆگەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە، عێراق، رووبەڕووبوونەوەکانی تیرۆر و شکستەکانی داعش دەکرێت, حەیدەر عەبادی لەمبارەیەوە گوتی "ھەندێک وڵات عێراق بە مەترسی دەزانن، بەڵام شەڕی داعش لەلایەن عێراقەوە دەبێتە ھۆی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە".
ھەر لە کۆنگرەی دیالۆگی بەغدا لەبارەی داڕشتنی پلانی ئەمنی بۆ سەقامگیرکردنی عێراق گفتوگۆ دەکرێت. لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیشیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "جگە لە سوپای عێراق، ھیچ ھێزێک لەسەر زەمین شەڕی داعش ناکات... داعش زیانی ٣٥ ملیار دۆلاری لە ئابووری عێراق داوە
payamner-
