حەیدەر عه‌بادی: داعش زیانی 35 ملیار دۆلاری له‌عیراق داوه
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات له كۆنگره‌ی دیالۆگی به‌غدا كه ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
عه‌بادی وتی "زیانی ئابوری شه‌ڕی داعش له‌عیراق زیاتر له 35 ملیار دۆلاره، پاراستنی عیراق واته پاراستنی هه‌موو كه‌نداو، هه‌موو جیهان".
وتیشی "راسته ململانێ و ناكۆكی هه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كان پێكه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن له موسڵ"، باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر ناكۆكی ناوخۆیش نه‌بوایه ئه‌و رێكخراوه نه‌یده‌توانی بچێته ناو شاره‌كانه‌وه‌و زۆر كه‌سیش دژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بوون.
عه‌بادی داوای له وڵاتانی دراوسێی عیراق كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له عیراق و عیراقییه‌كان نه‌ترسن، "راسته چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئێف-16 مان هه‌یه، به‌ڵام وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چه‌كیان له ئێمه زۆترهو هه‌یانه ئێف-35 یان هه‌یه، بۆیه پێویست ناكات باس لهوهبكهن كه عیراق بووه‌ته مه‌ترسی".
هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه هیچ وڵاتێك هێزی شه‌ڕكه‌ری ناردبێت بۆ عیراق و وتی ته‌نها عیراقییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، وڵاتانی دیكه ته‌نها له‌رووی لۆجستیه‌وه هاوكاری هێزه عیراقییهكانیان كردووه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پشتیوانی دارایی و قه‌ره‌بووی دارایی بۆ شه‌هیدو بریندارانی شه‌ڕی داعش.
خه‌ندان
