هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی‌ زانكۆی‌ موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌

هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی‌ زانكۆی‌ موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌
هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی‌ زانكۆی‌ موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌واڵێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ كه‌ناڵی‌ عیراقیه‌ی‌ نیمچه‌ فه‌رمی‌.

هێزەكانی دژە تیرۆر پێشنیوەڕۆی دوێنێ دەروازەی زانكۆی موسڵ-یان لە رۆژئاوای شارەكە كۆنترۆڵكردەوەو ئاڵای عیراقیان لەسەر باڵەخانەنی بەرزكردەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش سەرجەم پردەكانی سەر رووباری دیجلەی تەقاندووەتەوە، كە هەردوو بەری ڕاست و چەپی موسڵ بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بۆ ئەوەی رێگری بكەن لە پێشڕەوی سوپای عیراق بۆ رۆژئاوای شارەكە.

بەیانی دوێنێ فەرماندەی پرۆسەكانی نەینەوا رایگەیاند، هێزە عیراقیەكان دووەم پردیان لەموسڵ (جسر الحریە)، كۆنتڕۆڵكردووەتەوەو ئاڵای عیراقیان لەسەر هەڵكردووە.

هێزە ئەمنییەكانی عیراق بەمدواییانە توانیان گەڕەكەگانی دۆمیزـ بەلەدیات، فەلەستین، ئەفسەران، سۆمەر بە تەواوی ڕزگار بكەن و بەردەوان لە پێشڕەوییەكانیان.

لەچەند رۆژی‌ رابردوودا هێزە تایبەتەكانی‌ عێراق لەچەند گەڕەكێكی‌ باكوور و رۆژهەڵاتی‌ شارەكە پێشڕەوییان كردووە لەپێناو گەیشتن بە رووباری‌ دیجلە كە شارەكە دەكات بەدوو بەشەوە، بەشی‌ باكوور كە زۆربەی‌ گەڕەكەكانی‌ لەلایەن سوپاوە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە و بەشی‌ راستیش كە هێشتا بەتەواوەتی‌ لەژێر دەسەڵاتی‌ داعشدایە.

هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕۆژی 29ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، لە چەند گەڕەكێكی بەشی چەپی باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە قۆناغی‌ دووەمی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی‌ شارەكەیان لە ژێر دەستی‌ داعش دەستپێكردو لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا توانیویانە چەند گەڕەكێك لەو بەشەی شارەكە كۆنترۆڵبكەنەوە.







خه‌ندان
Top