له‌گه‌ڵ رزگاربوونییان له‌ژێر ده‌ستی داعش په‌چه و نیقاب ده‌سووتێنن
ئه‌مڕۆش له 88ه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كه به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2017 ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌یه‌ك كه‌مدا هێلی یه‌كه‌می به‌رگری داعشی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێكشاند, ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ناوچه ئازادكراوه‌كان، ژماره‌ی ئاواره‌كانیش له كامپه‌كان به‌رزتر ده‌بێنه‌وه و ئه‌مڕۆ زیاتر له 2 هه‌زار ئاواره‌ی دیكه‌ی شاره‌كه، گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپه‌كان.
له ئێستاشدا هێزه‌كانی عێراق له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری چه‌پی مووسڵ نزیكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا دێت شه‌ڕه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت و چه‌كدارانی داعش به‌رگرییه‌كی سه‌ختتر ده‌كه‌ن.
K24-
