"ئه‌فسه‌ره فێڵبازه‌كه‌ی" هێزی ئاسمانی ده‌ستگیركرا
پۆلیسی بابل له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، كه‌سێكییان به‌ناوی "ر. خ. ش" ده‌ستگیركردووه، كه خۆی وه‌كو فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م، له هێزی ئاسمانی عێراق ناساندووه، به بیانووی پله سه‌ربازییه "ساخته‌كه‌شی" چه‌ندین كاری فرتوفێڵ و ساخته‌كاری ئه‌نجامداوه و خه‌ڵكێكی زۆریشی به‌و ناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌ك له سایته عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین چه‌ك و قه‌واڵه‌ی بانكی ساخته و پێناسه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ساخته‌ی پێبووه.
پۆلیسی بابل راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه له شارۆچكه‌ی مسه‌یب، ده‌ستگیركراوه و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ده‌درێته دادگای تایبه‌ت.
k24-
