حەشدی شەعبی بە جلی سوپای عێراقەوە بەشداریی شەڕی موسڵ دەکەن
بەپیێ هەواڵیکی ماڵپەری ئەلعەرەب ئەلجەدید، سەرباری ڕەتکردنەوەی بەردەوامی حکومەتی عێراق لەبارەی بەشداریکردنیان، بەڵام چەند یەکەیەکی چەکداریی حەشدی شەعبی خۆیان خزاندووەتە ناو سوپای عێراق و لە چەند ناوچەیەکی شاری موسڵدا جێگیر بوون.
سەرچاوەکە دەڵێ ئەو چەکدارانە جلوبەرگی سەربازیی سوپای عێراقیان لەبەرکردووە بۆ ئەوەی نەناسرێن و لە ناوچەکانی گۆگجەلی و لەناو بینای تەلەفیزیۆن و ڕادیوی موسل و شارۆچکەی بەرتلەدا چەند خانوویەکی هاووڵاتیانیان وەک بارەگا بۆ خۆیان بەکار هێناوە و چەندین خاڵی پشکنینشیان داناوە.
سەرچاوەیەکی سەربازیش دەڵیت کە چەکدارانی حەشی شەعبی بارەگایەکیان بۆ ئەو کەسانە کردووتەوە کە لایەنگرانی ئەوانن هەروەها بارەگایەکیش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ بچنە ناو ڕیزەکانیان، ئەمە لەکاتێکدایە کارەکانیان بە جلوبەرگ و ئوتومبێلەکانی سوپا و پۆلیسی عێراقییەوە ئەنجام دەدەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە ئەو چەکدارانە لافیتە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە ڕیزکانی ئەواندا کار بکەن لەسەر ڕێگاکانی موسڵ داناوە و داوا لە گەنجان دەکەن پەیوەندییان پێوە بکەن ئەمە جگە لەوە بە هۆی بانگەوازە دەنگیەکانیش هەمان کار دووبارە دەکەنەو
payamner-
