موسڵ؛ هێزه عیراقییه‌كان چوار گه‌ڕه‌كیان كۆنترۆڵكرده‌وه
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كه‌كانی (سه‌لام و ساهرون) یان له‌به‌شی شه‌پی موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، به‌پێی كه‌ناڵی عیراقیه‌ی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانیان چونه‌ته ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر به پاڵپشتی ده‌یان قه‌ناس به‌ده‌ست كه له‌سه‌ر بینا به‌رزه‌كان جێگیركراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی دژه تیرۆر گه‌ڕه‌كی مالیه‌و حه‌وتی نیسانیان رزگاركردووه له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی وسڵ و ئاڵای عیراقیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی بەشی چەپی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستپێكردو لەماوەی هەفتەی ڕابردووش‌دا توانیویانە چەند گەڕەکێك لەو بەشەی شارەکە کۆنترۆڵبکەنەوە.
دوێنێ سوپای عیراق رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی، له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێشڕه‌ویه‌كانی سوپای له موسڵ هێواشكردۆته‌وه.
عه‌قید عه‌بدولئه‌میر محه‌مه‌داوی، وته‌بێژی یه‌كه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندبوو، چه‌كدارانی داعش خۆیان له ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی حه‌شارداوه‌و به هۆیه‌وه پێشڕه‌ویه‌كان به "هێواشی و زۆر به وریایی" به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌و كێشه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان دروستكردووه.
"داعش ئه‌و مه‌ده‌نیانه كه هه‌وڵی هه‌ڵهاتن ده‌ده‌ن گوله‌باران ده‌كات و به موشه‌ك و بۆمبی سوتێنه‌ر بۆردومانیان ده‌كات، كاتێك داعش له هه‌ر گه‌ڕه‌كێك ده‌كشێته‌وه به توندی و هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بۆردومانده‌كات"، عه‌قید عه‌بدولئه‌میر واده‌ڵێت.
له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵدا 100 هه‌زار سه‌رباز له سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گروپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان توانیان ڕووبه‌ری سه‌دا 25ی ناو موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه، مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كانیان وه‌ستاند ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێز و خۆئاماده‌كردن بووه بۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
xendan -
