بودجە بابەتێکی ناوخۆییە" ئەمریکا؛ دەبێت هەموو عێراقییەکان لە قەرزی سیادی سودمەندبن

بودجە بابەتێکی ناوخۆییە
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی تایبەت بە بودجە لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بابەتێکی ناوخۆی عێراقییە، تئکیدی کردەوە ئەوان پێیانوایە، دەبێت تەواوی هاوڵاتیانی عێراق لەو قەرزە سیادییەی دەدرێتە وڵاتەکە سودمەندببن، بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

مارک تۆنەر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەیدا، دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ به‌كاتی‌ ئه‌مریكا، ئاماژەیبه‌وه‌کرد، گفتوگۆکانی تایبەت بە بودجە لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بابەتێکی ناوخۆی عێراقییە و پێویستە خۆیان لەبارەیەوە بدوێن.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ویلایەتە، یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی تایبەتی گرەنتی قەرز-ی بە بڕی یەک ملیارد دۆلار لەگەڵ عێراق واژۆکرد.

"ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە حکومەتی عێراق ئاسانتر بتوانێت لە بانکە نێودەوڵەتییەکان قەرزوەربگرێت، نەک ئەوەی کە ئەمریکا بڕی ملیارێک دۆلار قەرزی دابێتە عێراق" جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی هەینی ڕابردوو لە ڕوونکردنەوەی ڕێککەوتنەکەدا وایوت.

تۆنەر هه‌روه‌هائه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، ئەوان باوەڕیان وایە ڕێککەوتنەكه‌ گرەنتی قەرزی سیادی، سودی بۆ تەواوی عێراقییەکان دەبێت، لەنێویشیاندا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئەگەر حکومەتی عێراق پشکی شایستەی هەرێمی کوردستانی لەو قەرزە سیادییە نەدایە هەرێم، ئایا بیریان لە گرەنتیکردنی قەرزێکی هاوشێوەی ئەوەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە؟ مارک تۆنەر وتی "پێموانییە ئێستا لەو خاڵەدا بین" ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، ئەوان چاوەڕواندەکەن کە ئەو ناکۆکیانە لە ناوخۆدا چارەسەربکرێن.

سه‌باره‌ت به‌ده‌ستێوه‌ردانی‌ ئه‌مریكابۆ ئه‌وه‌ی‌ کاریگەریی خۆی لەسەر بەغدا بەکاردەهێنێت تاکو دڵنیابێتەوە لەوەی کە بەشی شایستەی هەرێمی کوردستان لەو قەرزەی حکومەتی عێراق وەریدەگرێت بیداتە هەرێم، تۆنەر وتی " وەک تێبینی دەکرێت ئەمە قەرزەو بڕێک کاریگەریمان لەبارەی ئەوەی کە چۆن بەکاردەهێندرێت پێدەدات، ئێمە باوەڕمانوایە کە دەبێت ئەم پارەیە لەنێوان تەواوی عێراقییەکاندا بەشبکرێت و بەردەستبێت بۆ هەموو عێراقییەک، ئەوە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".
xendan -
Top