حه‌شدی شه‌عبی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەڵاحەدین دەکات
پیاوێکی ئاوارە، هەرچەندە ژیانی ئاواره‌یی ته‌واو بێزاری كردووه، هیوا بە گەڕانەوە دەخوازێت، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی خراپ، رێگرییه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی، وایكردووه هێشتا بیر له گه‌ڕانه‌وه نه‌كاته‌وه و، بڵێ ئەگەر زۆریشی لێبکەن ناگەڕێتەوە.
بڕیاربوو حه‌وت مانگ لەمەوبەر، ئاوارەکانی کەرکووک رەوانەی شاره‌كانیان بکرێنەوە، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وادەی ناردنەوەیان تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2016 درێژکرایەوە.
ئیداره‌ی كه‌ركووك سووره له‌سه‌ر ناردنەوەی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه، هۆشداریش ده‌ده‌ن لەوەی، چیدیکە توانای هەڵگرتنی ئه‌و باره قورسه‌یان نه‌ماوه.
ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ڵێ "به‌داخه‌وه شیعه رێگەنادات، بڕۆنه‌وه. ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، چونکە ئێمه توانایه‌كی كه‌ممان هه‌یه و بەرگەگرتنێکی كه‌میشمان هه‌یه... ئەوان بوونه‌ته بارێكی زۆر قورس لەسەرمان".
به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیاتر له 115 هه‌زار خێزانی ناوچه جیاوازه‌كان ئاواره‌ی كه‌ركووك بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 51 هه‌زار خێزانیان دانیشتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینن. سه‌رباری فشاره‌كانیش، به‌ڵام هێشتا نزیكه‌ی 30 هه‌زار خێزانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
payamner-
