پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند کە کارەکان بۆ ڕازیکردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی بانگهێشتکردنی سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان و بازرگانی بەوەکالەت بۆ بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران کوتایی هاتوون.
بەپیێ هەواڵێکی ماڵپەری ئاژانسی (سکای پرێس)، عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەواوی کارە یاساییەکان لەبارەی بانگێشتکردنی وەزیری پلاندانان و بارزگانی بە وەکالەت کۆتایی هاتوون و ڕەوانەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کراون بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوان کۆمەڵێک پرسیاریان بۆ وەزیری ناوبراو ئامادە کردووە، لەوانە هێنانی برنجی بەسەرچوو بۆ ناو عێراق و دۆسیەکانی گەندەڵی و گرێبەست و سەرپێچییە ئیدارییەکان، سەرباری پرسیارکردن لەبارەی دامەزراندنی چەند ئاشێکی ئارد لە دەرەوەی ڕێنمایە یاساییەکان لە چەند پارێزگایەک بەرامبەر بە وەرگرتنی پارە.
هەروەها سەرچاوەکە لەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی گواستووەتەوە کە ئەگەر بەرپرسان وەڵامی ئەوە نەدەنەوە کە چوۆن برنجی بەسەرچوو هاتووتە ناو عێراق، ئەوا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا دەکات.
لەو بارەیەوە، نوسەیف داوا لە عەبادی دەکات کە چاودێری بخاتە سەر کەرتی خۆراک و سەرپێچیکاران سزا بدات.
payamner-
