عەبادی: بە زووترین کات بۆڕیی نەوتی عێراق بپ ئوردن دەکرێتەوە
هانی مەلەقی، سەرۆک وەزیرانی ئوردن دوای سەدانی بۆ عێراق، ئەمڕۆ (٩\١\٢٠١٧)، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا حەیدەر عەبادی ڕای گەیاند: "دەمانەوێت پەیوەندی ئوردەن و عێراق پتەوتر بکرێت، هەوڵی کردنەوەی چەند دەروازەیەکی دیکە لەگەڵ ئوردن دەدەین، لە رێگای بازرگان و هاتووچۆی هەردوو لایەنەوە، پارەیەکی زۆری عێراق براوەتە ئەردەن."
عەبادی گوتیشی: "دەروازەی (تەریبی) لە سنووری عێراق- ئوردن ئەکتیڤ دەکرێتەوە کە سوودی زۆری هەیە بۆ بوارەکانی نەوت و بازرگانی و هەوڵی پتەوبوونی پەیوەندیی بازرگانی ئوردن و عێراق دەدرێت، بە زووترین کات هێڵی (ئەنبووب) بۆ ناردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن دەخرێتە بەرنامەوە".
باسنیوز
