داوا لە بەریتانیا دەکرێت گەیاندنی چەک بۆ میلیشیا شیعەکانی عێراق ڕابگرێ
سەرچاوەیەک لە لیژنەی چاودێریکردنی چەک لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوا لە بەریتانیا دەکات ناردنی چەک بۆ میلیشیا شیعەکانی عێراق ڕابگرێ.
"ئۆلیڤدر سپراگ" سەرۆکی لیژنەی بەریتانیای چاودێریکردنی چەک لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بە پێی لێدوانێک کە سایتی "تەکنۆلۆجی ئارم" بڵایکردووەتەوە دەڵێت: "توانای سەربازیی میلیشیا شیعییەکان لەلایەن حکومەتی بەغداوە بەھێز کراوە.
ھەروەھا داوا دەکات، دەبێ بە زووترین کات بەریتانیا ڕێوشوێنەکانی ڕەوانەکردنی چەک ئاشکرا بکات و نابێ بگاتە دەستی میلیشیا شیعە پێشێلکارەکان.
سەرچاوەکە دەشڵێ، ئەو میلیشیایانە بە چەکەکانیان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن.
payamner-
