داعش موچەی شەڕکەرەکانی خۆی لە موسڵ بڕی

داعش موچەی شەڕکەرەکانی خۆی لە موسڵ بڕی


ڕۆژنامەی "زە تیلیگراف" بڵاویکردەوە، ھاوکات لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونی ھێزە عێراقییەکان لە موسڵ، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش موچەی مانگانەی شەڕکەرە جیھادییەکانی خۆی لە موسڵ بڕی.



بەپێی سەرچاوەکە، شەڕکەرەکانی داعش مانگی بڕی ٣٥٠دۆلاریان لە داعش وەرگرتووە و ئێستا لێیان بڕاوە.



ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا شەڕکەرەکانی داعش بارودۆخی داراییان یەکجار خراپە و بە بڕی ٢٥ھەزار دیناری عێراقی خێزانەکان لە موسڵ دەرباز دەکەن تا پارەیەکیان پێ ببڕێت.



ھەروەھا ئاماژە بەوەش دەدات کە دوای ئەوەی داعش بیرە نەوتەکانی لە دەستدا نەما، بارودۆخی دارایی خراپ بووە.
payamner-
Top