تەقینەوەیەکی بەهێز عەلوەی بەغدا دەکاتە ئامانج و دەیان هاووڵاتیی و کاسبکار بوونە قوربانی
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 8/1/2017 لە دەروازەی عەلوەی ناوچەی جەمیلە لە رۆژهەڵاتی بەغدا رووی دا و تاوەکو ئێستا نازاندرێ لە رێی بۆمبەوە بووە یاخود ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە، 12 هاووڵاتیی و کاسبکار گیانیان لەدەست داوە و 50ـی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بەردەوام تەقینەوە و کردەی تیرۆریستی و رفاندن لەشاری بەغدا روو دەدەن.
باسنیوز
