براى یاریده‌ده‌رى باڵیۆزى عێراق له ئازه‌ربێجان كوژرا
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "ئابا"ى ئازه‌ربێجانى، ڕای گه‌یاند :" سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه تاوانى كوشتنه‌كه له نووسینگه‌ى هێڵى ئاسمانى عێراقی بووه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندى بازرگانى ( Demirchi Tower)ـه‌وه له پایته‌خت".
ڕوونی كرده‌وه، كه فه‌رمانبه‌رى هێڵى ئاسمانى عێراقی "ئاغا عه‌لى وه‌لید ئۆغڵۆ" كه براى یاریده‌ده‌رى باڵیزى عێراقه، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى گولـله‌یه‌ك له‌سه‌رى كه چه‌كێكى جۆرى "Winchester"ـه‌وه ته‌قێنراوه، گیانى له ده‌ست دا.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، كه گومانلێكراوێك ده‌ستگیر كراوه و ناوى "ئیلشان به‌شیرۆڤ"ـه پێشتر له كۆمپانیای ناوبراو، شۆفێر بووه.
bas news-
