چەند گەڕەکێکی تر لەموسڵ کۆنتڕۆڵکرایەوە
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی (واھاتین نەینەوا) فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارڵڵا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە پۆلیسی فیدرالی نەخۆشخانەی سەلام، کۆلیژی پزیشکی و نەخۆشخانەی شیفا-یان کۆنترۆڵکردەوەو، ئاڵای عێراقیان لەسەر باڵەخانەکانیاندا ھەڵکرد.
نەخۆشخانەی سەلام، بە یەکێک لە پێنج نەخۆشخانە گەورەکەی موسڵ دادەنرێت، سەرەتای مانگی رابردوو ھێزەکانی عێراقی چوونە نێو نەخۆشخانەکە و بەڵام دووچاری شکست و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی ھاتن بە دەست چەکدارانی داعش.
فەرماندەکە گوتی: ھەر ئەمڕۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر گەڕەکی غوفرانیان لە باکووری گەڕەکی وەحدە کۆنترۆڵکردووەتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر ھەڵکرد.
ھەروەھا دەڵێت ھێزەکانیان دەستیان بەسەر بارەگای فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنەوە، ناوەندی پەیوەندییەکان و دوو بەندیخانەی داعشدا گرتووە
payamner -
