ژنە پەرلەمانتارێک: خەزێنەی عێراق بەتاڵ بووە

 ژنە پەرلەمانتارێک: خەزێنەی عێراق بەتاڵ بووە
ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە خەزێنەی دارایی عێراق بەتاڵ بووە و هیچ پارەیەکی تێدا نییە.

ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە لەبەر دوو هۆکار، خەزێنەی دارایی عێراق بەتاڵ بووە، کە بریتین لە، ”هەڵە لە بەڕێوەبردنی دارایی و نەبوونی دونیابینییەکی ئابوورییانە لەگەڵ نەبوونی ئیرادەیەکی راست بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی“.

ماجیدە تەمیمی پێیوایە ئابووریی عێراق بە تەواوی وێران بووە و ”قەرزکردنی ملیارێک دۆلاریش لە ئەمریکا بارودۆخەکە چارەسەر ناکات“.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها رایگەیاندووە، کە خەزێنەی دارایی عێراق بەتاڵ بووە و پارەی تێدا نەماوە، ”چەندین ملیار دۆلار بە هەدەر دراون“.












باسنيوز
Top