سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و بەهۆی بارودۆخی خراپی ئەمنییەوە لە بەغدا نامێنێتەوە

 سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و  بەهۆی بارودۆخی خراپی ئەمنییەوە لە بەغدا نامێنێتەوە
سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و بەهۆی خراپیی بارودۆخی ئەمنییەوە، لە بەغدا نامێنێتەوە.



بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 7/1/2017، بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆ ببێتەوە.



بەهۆی بارودۆخی خراپی ئەمنییەوە، بیناڵی یڵدرم لە شاری بەغدا نامێنێتەوە و کاتژمێر 8ـی ئێوارە سەردانی هەولێر دەکات و شەو لە هەولێر دەمێنێتەوە.



بڕیارە رۆژی یەکشەممە 8/1/2017، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە شاری هەولێر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردساتان کۆ ببێتەوە.




باسنيوز
Top