تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا 17 قوربانی لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا 17 قوربانی لێدەکەوێتەوە


تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، 17 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.



تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 5/1/2017 لە رێی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لە شەقامێکی ناوچەی عوبێدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا رووی داوە.



بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و 12ـی دیکەش بریندار بوون.



چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بەهۆی شکستیان لە بەرەکانی شەڕی دژ بە هێزە عێراقییەکان، پەنا دەبەنە بەر تەقینەوە لە شارەکانی عێراق و چەندین تەقینەوەش لەم چەند رۆژەدا لە شاری بەغدا روویان داوە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news-
Top