قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری تکریت ڕاگەیاندرا

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری تکریت ڕاگەیاندرا


بەهۆی هێرشی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی تکریت ڕاگەیاندراوە.



بەپێی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکانی عێراق لە سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای سەڵاحەدینەوە بڵاویان کردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 6\1\2017، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، هێرشی کردووەتە سەر بنکەی پۆلیس لە قەزای (دۆر)ی ڕۆژهەڵاتی شاری تکریت (170 کیلۆمەتری باکووری شاری بەغدا).



سەرچاوە ئەمنییەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکەی داعش و ئەگەری بوونی هێرشی بەرفراوانتر، هێزە ئەمنییەکان، قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە تەواوی شارۆچکەکە ڕاگەیاندووە.
bas news-
Top