به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی عێراق كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق فالج فه‌یاز وه‌كو نوێنه‌ری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌وه.
راوێژكار فالح فه‌یاز نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی وه‌زیران عه‌بادی گه‌یانده به‌شار ئه‌سه‌د، له نامه‌كه‌دا باس له گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سوریا و عێراق له شه‌ڕیان دژی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا به‌هێزكردنی ئه‌و هاوكاریانه‌یان له ماوه‌ی داهاتوودا باس كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی سوریا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته هه‌وڵی سه‌رجه‌م وڵاتان له دژی تیرۆر كۆبكرێته‌وه.
payamner-
