ناوی سێ سەرکردە کوژراوەکەی داعش ئاشکرا دەبێت

ناوی سێ سەرکردە کوژراوەکەی داعش ئاشکرا دەبێت
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش ناوی سێ سەرکردە کوژراوەکەی ئەو رێکخراوە ئاشکرا دەکات.



عیماد مەحلاوی، ئەبو تورک و فەلاح رەشیدی، سێ سەرکردەی باڵای داعش بوون لە عێراق، سێ کەسایەتیی نزیک بوون لە ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی داعش و پۆستی باڵایان لە ناو رێکخراوەکە هەبوو و هەرسێکیان لە مانگی 12ـی 2016 لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە، کوژران.



ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 4/1/2017، عەقید دۆریان گرای، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، کە عیماد مەحلاوی، بەرپرسی چەکدارانی داعش بوو لە شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار و رۆژی 21/12/2016 کوژرا.



بە گوتەی دۆریان گرای، ئەبو تورک بەرپرسی بەشی دارایی داعش بوو لە پارێزگای سەڵاحەدین و رۆژی 4/12/2017 لە شارۆچکەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژرا، هەروەها فەلاح رەشیدی بەپرسی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەکان لە مووسڵ بوو و هەر لەو شارەش رۆژی 4/12/2017 کوژرا.
bas news -
Top