مالیکی داوا دەکات ببێتە فەرماندەیەکی ژێر دەسەڵاتی سولەیمانی
رۆژنامەی (عوکاز)ی سعودی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق داوای لە محەمەد جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە پششتگیریی بکات تا بکرێتە سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
نوری مالیکی پلانێکی داناوە و خستوویەتییە بەردەم محەمەد جەعفەری، کە تێیدا ئاماژەی بە شێوازی رووبەڕوو بوونەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ گەلی کوردستان، تورکیا و لایەنە سوننییەکان کردووە لە دوای شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها پێشنیازی کردووە، کە ئەگەر کرایە سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەوا راستەوخۆ بخرێتە ژێر فەرماندەیی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی.
نوری مالیکی لە رۆژی شەممە 31/12/2016ـەوە بە سەردانێک چوقوەتە شاری تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە.
باسنيوز
