به‌وێنه...میلیشیاكان كه‌ره‌سته‌كانى پاڵاوگه‌ى بێجى ده‌دزن
غه‌یس تمێمى، شرۆفهكار و چالاكوانى سیاسی، سێ وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه كه وێنه‌ى بارهه‌ڵگرن و باره‌كانیان داپۆشراوه.
تمێمى، كه پێشتر یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده‌كانى ڕه‌وتى سه‌در، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكییه‌وه له ڕه‌وته‌كه جیا بووه و ئێستا له له‌نده‌ن، پایته‌ختى به‌ریتانیا ده‌ژى، ده‌نووسێت :" میلیشیاكان به ئاشكرا و به به‌رچاوى ده‌زگا ئه‌منی و حكوومى و دادوه‌رى و ته‌شریعییه‌كانه‌وه، ده‌دزرێن".
پاڵاوگه‌ى نه‌وتى بێجى، له حوزه‌یرانى 2014 له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرا، دواى چه‌ندین جار هێرش، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له ساڵى 2016 كۆنترۆڵیان كرده‌وه.
bas news-
