گۆڤاری نیۆركه‌ری ئه‌مریكی: تەقینی بەنداوی مووسڵ لە داعش مەترسیدارترە
گۆڤاری نیۆركه‌ری ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌ترسیی به‌نداوی مووسل له مه‌ترسیی داعش گه‌وره‌تره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه دوای داگیركردنی مووسل، چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان گرتووە به‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵدا كه پێشتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لێی جێگیر كرابوو.
دوای ئه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندووە كه پێویسته به زووترین كات ئه‌و به‌نداوه له چنگی داعش رزگار بكرێت. به‌رپرسانی ئه‌مریكا ترسیان له‌وه هه‌بوو كه داعش ئه‌م به‌نداوه بته‌قێنێته‌وه و كاره‌ساتێكی مرۆیی دروست بكات."
دوای 10 ڕۆژ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان پاشه‌كشێ به چه‌كداره‌كانی داعش بكه‌ن و به‌نداوه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
چه‌ند مانگێك دواتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا پشكنینیان بۆ به‌نداوه‌كه كرد و تووشی نیگه‌رانیی بوون له‌وه‌ی كه به‌نداوه‌كه خه‌ریكه هه‌ره‌س بهێنێت. كێشه‌كه له پێكهاته‌ی به‌نداوه‌كه نییه، چونكه پێشتر به‌نداوه‌كه به‌رگه‌ی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی گرتووه له شه‌ڕی كه‌نداو. به گوتەی عه‌زام عه‌لواش، كه ئه‌ندازیارێكی عێراقی-ئه‌مریكیه و وه‌كوو ئه‌ندازیار سه‌رپه‌شتیار كاری له به‌نداوه‌كهەی كردووه، شوێنی به‌نداوه‌كه هه‌ڵه‌یه.
به‌نداوه‌كه ساڵی 1984 ته‌واو كراوه و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر جۆره به‌ردێك بنیات نراوه كه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات شی ده‌بێته‌وه و هەڵدەوەشێت. بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت سه‌دان كرێكار شه‌و و ڕۆژ كار بكه‌ن بۆ پاڵنانی گیراوه‌ی چیمه‌نتۆ بۆ ژێر بناغه‌ی به‌نداوه‌كه. به‌بێ چاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌نداوه‌كه چینه به‌ردینه‌كه‌ی ژێر ئه‌و به‌نداوه ده‌شورێته‌وه و وا ده‌كات به‌نداوه‌كه نوقم بێت و پاشان برووخێت."
بارودۆخی عێراقیش له‌م كاته‌دا گونجاو نییه بۆ كارێكی له‌م شێوه‌یه.
پێشتریش باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان دابوو له مه‌ترسیی تەقینی به‌نداوی مووسڵ و ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی عێراقی نزیك ڕووباری دیجله.
عه‌لواش هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه ڕووخانی ئه‌م به‌نداوه وه‌كوو بۆمبێكی ئه‌تۆمی چاوه‌ڕوان نه‌كراو وایه.
به‌رپرسانی عێراقی پێده‌چێت له ترسی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك دان به ڕادەی مه‌ترسیی داڕووخانی ئه‌م به‌نداوه‌دا نه‌نێن، به‌ڵام به گوته‌ی عه‌لواش كات به خێرایی تێده‌په‌ڕێت و له وه‌رزی به‌هاردا به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فر بۆ ناو ڕووباری دیجله فشارێكی زۆر له سه‌ر دیواری به‌نداوه‌كه دروست ده‌بێت.
bas news-
