بەوێنە.. گەورەترین کڵێسەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست لە مووسڵ لە دەستی داعش ڕزگار کرا
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە هیزەکانی سوپای عێراق لە پرسۆەی ئازادکردنی مووسڵداتوانیویانە، کڵێسەی "ئەلتاهیرە" کە بە گەورەترین کڵێسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "نوون" کڵێسەی ئەلتاهیرە لە نزیک شاری "قەرەقۆش" کە بە مەسیحی بە"بەغدیدا" ناسراوە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ هەڵکەوتووە.
باس لەوە دەکرێت چەکدارانی داعش پاش هێرش بۆ سەر ئەو کڵێسەیە زیاتر لە 10 هەزار بەرگ کتێب (زیاتر لە هەزار نوسخە دەستنووس) کە یەک لەسەر سێی پەیوەندیی بە زانایانی ئیسلامییەوە بووە، سووتاندوویانە و بەگشتی وێرانکارییەکی زۆریان تێدا کردووە.
چەکدارانی داعش لە مانگی ژووئەنی ساڵی 2014 هێرشیان کردەوە سەر پارێزگای نەینەوا و بەتایبەتی شاری مووسڵ و شنگال و جیا لە جینایەتێکی زۆری مرۆیی، بە دەیان کڵێسە و شوێنی ئایینیی مەزهەب و ئایینزا جیاوازەکانیان لەو شارە و دەوروبەری وێران کرد.
پرسۆەی ئازادکرنەی مووسڵ ڕێکەوتی 2016 -10- 17 بە هاوبەشیی هاوپیەمانیی نیودەوڵەتیی لەدژی داعش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوپای عێراق دەستی پێ کرد هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەندین قەزا و ناحیەی کوردستانیی دەوروبەری مووسڵی ڕزگار کرد و تێیدا جێگیر بووە کە خاکی کوردستانن.
ئەم پرسۆەیە هەتا ئێستاش بەردەوامە و نزیکەی 48 گەڕەکی مووسڵ لەدەستی داعش ڕزگار کراوە.
bas news-
