گەرەکی میساق لە موسڵ ئازادکرا
وەزارەتی بەرگری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، ھێزەکانیان توانییان دوای شەڕێکی سەخت گەڕەکی میساق لە رۆژھەڵاتی شارەکە ئازادبکەنەوە.
ھاوکات، ھێزەکانی دیکەی عێراقی لە پێشڕەویدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی موسەنا، سوکەر، عەرەبی، شورتە و کەفائات، لە رۆژھەڵاتی شارەکە.
بەگوێرەی ھەندێک سەرچاوەی سەربازی، کۆی ژمارەی گەڕەکە ئازادکراوەکانی مووسڵ، گەیشتوەتە ٤٧ گەڕەک.
قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ رۆژی ١٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ ھەزار سەرباز لە سوپای عێراق و پێشمەرگە، بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و زیاتر لە ٤٠ گەڕەکی مووسڵ لە دەستی داعش رزگارکران، رۆژی ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد
payamner-
