توركیا داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه توركیا داوای له هاوپه‌یمانانی دژی رێكخراوی داعش كرد، پشتیوانی ئاسمانی بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و وڵاته پشتگیری ده‌كات، بكه‌ن كه له ئێستادا گه‌مارۆی شاری بابی ژێر كۆنترۆلی داعشیان داوه.
ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌هێرشی ئاسمانی هاوكاری ئه‌و شه‌ڕه‌ی له شاری باب له ئارادایه، بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه ئه‌و هێزانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی "قه‌ڵغانی فورات" گه‌مارۆی شاری بابیان داوه، كه ماوه‌ی چوار مانگه توركیا پرۆسه‌یه‌كی ده‌ست پێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداران له ناوچه سنورییه‌كانی خۆی ده‌ر بكات.
payamner-
