پلانێكی نوێ به‌به‌شداری پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌نته‌ری موسڵ ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پلانێكی نوێی ئاشكرا كرد به‌پێی ئه‌و پلانه هێرشێكی سه‌ربازی له‌پێنج میحوه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێـت و پێشڕه‌وی بۆ سه‌نته‌ری شاری موسڵ ده‌كرێت.
له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌شداری ده‌كه‌ن و نزیك موسڵ بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌رته سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ری باكور پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی پلانه‌كه رێگه به حه‌شد ده‌درێت به‌ره‌یه‌كی دیكه له به‌ری راستی موسڵ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه كه پۆلیسی فیدرالی به‌جێیان هێشتووه دوای ئه‌وه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ گوازرانه‌وه.
payamner-
