تۆپخانەکانی سوپای ئەمریکا باکووری مووسڵ تۆپباران دەكەن
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق روونیکردەوە، سوپای ئەمریکا بە مووشەکی دوورھاوێژ چەندین پێگەی رێکخراوی داعشی لە باکووری مووسڵ تۆپباران کرد، ئەمەش بۆ ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوییەکانیان.
ئەمە یەکەمجارە سوپای ئەمریکا باکووری مووسڵ بە مووشەکی دوورھاوێژ دەکاتە ئامانج، ئەمەش دوای سست بەڕێوەچوونی پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق لە رۆژھەڵاتی مووسڵ.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە بە ھاوكاری ھێزەكانی ھاوپەیمانان تا ئێستا نزیكەی 40 گەڕەكی شاری مووسڵیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.
payamner-
