حكومه‌تى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى مووچه له ئاواره‌كان ده‌كات
وه‌ك به‌شێك له‌ئاواره عه‌ڕه‌به‌كانى نیشته‌جێى ده‌ڤه‌رى سۆران، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراق ئاگاداریانى كردووه‌ته‌وه‌ه، له‌گه‌ڵ ئازادكردنه‌وه‌ى شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانییان، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه و ناوچه‌كانى خۆیان ئاوادان بكه‌نه‌وه".
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌رى بڕینى مووچه‌كانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ته‌نها له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى رابردوودا، هه‌زاران خێزان ناوچه‌ى سۆران جێبهێڵن و بگڕێنه‌وه بۆ پارێزگاى ئه‌نباڕ و شوێنه ئازادكراوه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێرق و دوروبه‌رى شارى موسڵ.
لاى خۆیه‌وه عه‌باس ئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌رانى سۆران، راىگه‌یاند :" هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كه‌ى نازانین، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئاواره‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان روو له گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژانه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، كه ته‌نها له‌ماوه‌ى 3 مانگى رابردودا و تائێستا، زیاتر له 2 دوو هه‌زار خێزان، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكى پارێزگاى ئه‌نبار بوون، ده‌ڤه‌رى سۆرانیان جێهێشتووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان.
باس‌نیوز
