عێراق بری دوو ملیار دۆلار بۆ کرینی چەک تەرخان دەکات

عێراق بری دوو ملیار دۆلار بۆ کرینی چەک تەرخان دەکات

حکوومەتی عێراق بڕێک پارە بۆ کڕینی چەک دادەنێن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: "پێشمەرگە لەو پشکە بێ بەش کراوە".

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “دوو ملیار و سێ سەد ملیۆن دۆلار لە دوو بڕگەی یاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراقدا تەرخان کراوە، بۆ کڕینی چەک بە شێوەی قەرز لە کۆمپانیایەکی چینی، بەڵام لە یاسای بودجەی عێراقدا نووسراوە ئەو چەکانە بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق و حەشدی شەعبی و دەزگای هەواڵگریی عێراق دەبێت، بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە پێشمەرگە نەکراوە، ئەمەش یەکێکە لە هەڵە گەورەکان، لە کاتێکدا هەندێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەنگیان بە یاسای بودجە داوە".

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "سەرەڕای ئەوەی کراوە، لەلایەکی دیکەوە قەرزەکانی عێراق و پارەی ئاوارەکانیان لە بودجەی سیادیی عێراق داناوە، کەچی نە پارەی قەرزەکە بە هەرێمی کوردستان دەگات و نە هاوکاریکردنی ئاوارەکانیش، بەڵام ئەگەر بەغدا پابەندی یاسای بودجە بێت، ئەوا بودجەی سیادی لە هەرێمی کوردستان دەبەن”.

پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە یاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراق نیشان دابوو، بەوەی بۆچوونی هەرێمی کوردستان لەبارەی بودجە لەبەرچاو نەگیراوە.
payamner-
Top