یه‌كێك لهخوكوژهكانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گۆگجه‌لی ئیماراتی بووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، یه‌كێك له خۆكوژه‌كانی بازاڕی گۆگجه‌لی به‌ره‌گه‌ز ئیماراتی بووه، كه به‌ر له نۆ مانگ په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردوه، وتیی، دووه‌م ئیماراتییه كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌به‌ری راستی موسڵ ئاشكرای كرد، یه‌كێك له‌و خۆكوژه‌ی كرده‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی ناوچه‌ی گۆگجه‌لی له رۆژهه‌ڵاتی موسل ئه‌نجام داوه، به‌ره‌گه‌ز ئیماراتییه و ناوی "ئه‌بو محه‌ممه‌د"ه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داعش چه‌ند به‌شێك له ژیانی ئه‌و خۆكوژه‌ی باس كردوه، روونی كرده‌وه كه به‌ر له نۆ مانگ په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعش كردوه و دووه‌م كه‌سی ره‌گه‌ز ئیماراتییه له‌وه‌ته‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستی پێكردوه، كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بدات.
پێیشتریش رێكخراوی داعش وێنه‌ی كه‌سێكی خۆكوژی به‌ره‌گه‌ز ئیماراتی بڵاوكرده‌وه، كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لێده‌خوڕێت و هێزه عێراقییه‌كانی له موسڵ ده‌كاته ئامانج.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 22 كانونی یه‌كه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی له ناوچه‌ی گۆگجه‌لی له‌رۆژهه‌ڵاتی موسڵ روویدا، پاشان رێكخراوی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی راگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
payamner-
